توێژینەوەیەک: 362 جۆر میکرۆب لەسەر ئیسفنجی قاپ شوشتن دەژین

توێژینەوەیەکی زانستی ئاشکرایدەکات، 362 جۆر میکرۆب و ژمارەیەکی زۆرتر بەکتریا لە مەودایەکی بچوکی ئیسفنجی قاپ شوشتندا دەژین کە دەکرێت هۆکاربن بۆ چەندین نەخۆشی.

مارکۆس ئیگرت شارەزای زیندەوەرزانی دەڵێت، لەسەر ئیسفنجی قاپ شوشتن 362 جۆر میکرۆب و لە مەودای یەک سانتیممەتردا 54 ملیار بەکتریا دەژین، کە ئەمە نزیکەی هەمان ئەو ژمارە بەکتریایە کە لە پیسایی مرۆڤدا هەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی بوونی شێ، ئیسفنجی قاپ شوشتن شوێنێکی گونجاوە بۆ گەشەی بەکتریاکان، کە هەندێک لەوانە هیچ زیانێکیان نییە، مەگەر لە کاتێکدا بچنە جەستەی کەسێکەوە کە بەرگریی جەستەیان کەمە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەکتریای سالمۆنێلا یەکێکە لەو بەکتریایانەی کە لە رێگای ئیسفنجی قاپ شوشتنەوە دەگوازرێتەوە.

بۆ ئەوەی ئیسفنجی قاپ شوشتن بە سەلامەتی و خاوێنی بمێنێتەوە، پێویستە هەفتانە بگۆڕدرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دوای بەکارهێنان و لەکۆتایی شەودا یان لە غەسالەی قاپ شوشتندا بشۆردرێت، یان بە مایکرۆ وەیڤ وشکبکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share