ئەو دەرمانەی ترەمپ بەکاریهێنا بۆ کۆرۆنا مۆڵەتی فەرمی وەرگرت

دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ئاشکرایکرد کە مۆڵەتی بەکارهێنانی دەرمانی ” دژە تەنی ریجینیرۆن”ی داوە تا بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێنرێت.

دژە تەنی ریجینیرۆن هەمان ئەو دەرمانە بوو کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکاتی توشبوونی بە کۆرۆنا بەکارهێنا و نەیشاردەوە کە دەرمانەکە هاوکاری کردووە بۆ زوو تێپەڕاندنی ڤایرۆسەکە.

تا ئێستا دەرمانەکە لەژێر لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوەدایە و کاریگەری و سەلامەتییەکەی تاقیدەکرێتەوە، بەڵام لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەریخستووە دەرمانەکەی ریجینیرۆن دەتوانێ رێگری لەوە بکات تووشبووانی کۆرۆنا دۆخیان خراپتر بێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێن، بڕیاریشە کۆمپانیاکە بۆ 400 هەزار نەخۆش لەو دەرمانە دروست بکات.

دەرمانەکە دەتوانرێت بۆ ئەو کەسانە بەکاربهێنرێت کە لە سەرەتا یان ناوەندێتی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنادان و لە ژێر چاودێری پزیشکدا کەسانی بەتەمەن و ئەوانەشی نەخۆشی دیکەیان لەگەڵدایە دەتوانن دەرمانەکە بەکاربهێنن، بەڵام دەبێت نەخۆشەکە لە سەرەتا یان ناوەندێتی نیشانەکانیدا بێت و ئەو نەخۆشانە نەبێت کە لەژێر چاودێری چڕدان.

کەمکردنەوەی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن دەرمانەکەی کۆمپانیای ریجینیرۆن -ەوە ئومێدێکی دیکە دەداتە جیهان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ساڵێکی تەواوە جیهان گیرۆدەی بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: هاوسەرگیری تەندروستیی پیاوان لە پیریدا باشتر و لە ژناندا خراپتر دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ سەلماندوویەتی ئەڵقەی هاوسەرگیری دەرمانێکی باشە بۆ پیاوان لەگەڵ چوونە تەمەنیان، بەڵام بۆ ژنان پێچەوانەیە. توێژینەوەکە لەلایەن…
زیاتر ببینە

سەرچاوەی كۆرۆنا.. بایدن داوای زانیاری و چین-یش هۆشداری لە بەسیاسیكردنی دەدات

سەرۆكی ئەمریكا داوای لە دەستە هەواڵگرییەكانی وڵاتەكەی كرد ڕاپۆرتێك لەبارەی بنەڕەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەبكەن، لەكاتێكدا دەنگۆی جۆراوجۆر لەبارەی…
Total
0
Share