پاش ئەوەی یەكێك لە سەركردەكانی پارتەكەی بێڕێزی بە جەژنی نەورۆز و ئاڵای كوردستان كرد، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) لەبەردەم سەد هەزار كەس لە لایەنگرانی داوای لێبووردنی لە كورد كرد.
شەوی رابردوو لە نێو ئاپۆڕای سەدان هەزار كەس لە لایەنگرانی رایگەیاند، ئەوەی لەسەر منە داوای لێبوردنكردنە لە هەركەسێك كە لەم سەكۆیەوە قسەیكردبێت و بەهۆیەوە لە قسەكانی توڕە بوون كاردانەوەیان بووبێت، جارێكی دیكە پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە هەموو برا كوردەكانم دەكەم، و سڵاویشم بۆ بەڕێز سەلاحەدین دەمیرتاش هەیە.
قسەكانی ئۆزێل، پاش لێدوانەكانی مەنسور یافاش، سەرۆكی شارەوانی ئەنكەرەو سەركردەی پارتی گەلی كۆماری دێن كە بێڕێزی بە ئاهەنگی نەورۆز و ئاڵای كوردستان كردو وتی “بەشداربووانی ئاهەنگی نەورۆز تەنها كمەڵێك پەڕۆیان دەشەكانەوە”، ئەمەش كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە و داوایلێكرا داوای لێبووردن بكات بەرانبەر ئەو بێڕێزییە بەرانبەر كورد ئەنجامیدا.