48 كەس لەخۆدەگرێت.. تاران لیستی تۆمەتبارانی كوشتنی سولەیمانی دیاریدەكات

قاسم سولەیمانی

ڕاوێژكارێكی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت، لیستێك ئامادەكراوە كە 48 كەسی تۆمەتبار بە دانانی ڕێوشوێن و بەشداری لە پڕۆسەی كوشتنی قاسم سولەیمانی ئامادەكردووە و ئەوەش بە هاریكاریی دەسەڵاتدارێتی عێراق بووە.

حسێن ئەمیر عەبدوللهیان، ڕاوێژكاری سەرۆكی پەرلەمانی ئێران بۆ كاروباری نێودەوڵەتی لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەكەی وتی، دەسەڵاتی دادوەری لەماوەی ئەمساڵدا كاریكردووە لەسەر كۆكردنەوەی بەڵگەنامەی پەیوەندیدار بە كوشتنەكە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.

ئەوەشی وت، پاش پێكهێنانی لیژنەیەكی دادوەری لە عێراق و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی دەركەوت كێبوون ئەوانەی زانیارییان دەربارەی گەشتە ئاسمانییەكەی قاسم سولەیمانی لە دیمەشقەوە بۆ بەیروت و پاشان بۆ بەغداد داوەتە ئەمریكییەكان.

لە 3ی كانونی دووەمی سەرەتای ئەمساڵ قاسم سولەیمانی، فەرماندەی ئەوكاتی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی و ژمارەیەك لە یاوەرانیان لە بۆردومانێكی ئاسمانی هێزەكانی ئەمریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغداد كوژران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سێنتکۆم: کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن گەمارۆی دەریایی لە دەریای عەرەب دەستپێکردووە

سێنتکۆم، ڕایگەیاند، کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن بە هێزێکی تۆکمەوە گەمارۆی دەریایی لە دەریای عەرەب دەستپێکردووە. فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا…
زیاتر ببینە

ئێران: ئەژدیها ئەفسانەییەکەمان ڕەوانەی ئاسمان دەکەین

وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، کەشتی ئاسمانی “سیمورغ”یان تاقیکردووەتەوە و کردارەکەش بەسەرکەوتووی کۆتاییهاتووە. سیمورغ، ناوی باڵندەیەکی ئەفسانەیی مێژووی ئێرانە…
Total
0
Share