کەشناسیی عێراق: لە رۆژانی داهاتوودا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، لە دوو رۆژی داهاتوودا لە شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستاندا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

دەستەی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی عێراق پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژی داهاتووی شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە رۆژی سێشەممەدا پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و ئاسمان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردووش  پلەی گەرمی چەند پلەیەک بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ سبەینێ رۆژی سێشەممە، پلەی گەرمی بۆ شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:

سلێمانی 21 پلە

هەولێر 25 پلە

دهۆک 21 پلە

کەرکوک 24 پلە

بەغداد 25 پلە

سەبارەت بە کەشوهەوای رۆژی چوارشەممەش ئاماژەی بەوەدا، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هاوشێوەی رۆژی سێشەممە پلەی گەرمی چەند پلەیەک لە سەرتاسەریی وڵاتدا بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردە كاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 9 ی بنەڕەتی بڵاوكردووەتەوە و تاقیكردنەوەكانی خولی دووەم پێشخراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان: خۆمان ئامادەکردووە بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک

بەڕێوەبەرى گشتیى بازرگانیى هەرێمی کوردستان، دەستکراوە بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی بەشی سێیەمی بەشەخۆراک. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەرى گشتیى…
Total
0
Share