عەلی سیستانی رایگەیاند،”پێشبینیدەکەین 31ی ئازار جەژنی رەمەزان بێت”.
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق بڵاویکردەوە، “پێشبینیدەکەین رۆژی دووشەممە 31ی ئازار، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت”.
ئەوە لەکاتێکدایە، ناوەندی نێودەوڵەتیی فەلەکناسی پێشبینیکردووە کە رەمەزان لە هەندێک وڵاتدا 30 رۆژ بخایەنێت و جەژنی رەمەزان بکەوێتە رۆژی دووشەممە 31ی ئازار، لە کاتێکدا رەنگە لە هەندێک وڵات رۆژی یەکشەممە 30ی ئازار دەستپێکی جەژن بێت.