بۆ پەسەندكردنی بودجە ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانانی درێژكردەوە

ئەنجومەنی نوێنەران، وەرزی یاسادانانی خۆی درێژكردەوە و پشووی بەهارەی دواخست و پرۆسەی دەنگدانی لەسەر دوو پڕۆژەیاسا بەڕێوەبرد.

كەمێك لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنەكە، وەرزی یاسادانانی خۆی درێژكردەوە و پشووی بەهارەی تا دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە دواخست.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆیدا كە 192 ئەندام بەشدارییان تیاداكرد، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی دا بە پڕۆژەیاسای بوونی عێراق بە ئەندامی رێككەوتننامەی دامەزراندنی بانكی ئەوروپی بۆ ئاوەدانكردنەوە و پەرەپێدان، هەروەها پڕۆژەیاسای بوونی عێراق بە ئەندامی رژێمی بنەڕەتیی رێكخراوی ئیسلامی بۆ ئاسایشی خۆراك.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تەوتین جێبەجێبكرایە كەس نەیدەتووانی مووچەی مانگی 12 بۆ مانگی 11 خەرجبكات. سۆران…
Total
0
Share