کۆنفرانسی دیداری یەکێتی لە کەرکوک دەستپێدەکات

سکرتاریەتی دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، رۆژی چوارشەممە 26/3/2025 دیداری یەکێتی لە کەرکوک دەستپێدەکات.

سکرتاریەتی دیداری یەکێتی دەڵێت، “رۆژی چوارشەممە، کۆنفرانسی هەشتەمی دووەمین دیدار لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیریی شاری کەرکوک دەبێت و شایەتی گفتوگۆی هەڤاڵانی کەرکوک – سەڵاحەدین دەبێت لەسەر باشترین سیاسەت بۆ کەرکوک و کوردستان و عێراق و چاکترین رێوشوێنی یەکێتییانەش بۆ سەرخستنی ئامانجەکانی حزبی شەهیدان”.

دەشڵێت، سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە، لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

یەکەم دیداری یەکێتی بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە 12ى ئازارى 2022 دەستیپێکرد و لە 31ى ئایارى هەمان ساڵ کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر هەڤاڵ و كادر و ئەندامێكی یەكێتی توندوتیژیی بەرامبەر كچان و ژنان ئەنجامبدات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە ھەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان هەنگاوێكی گرنگە بۆ ڕێزگرتنی خەباتی ژنان…
Total
0
Share