دەنگۆی لەدەستدانی کورسییەکەی هاوپەیمانی کوردستان لە سەڵاحەدین ڕەتدەکرێتەوە

لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ھەواڵی چەواشەکارانە لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ھاوپەیمانی کوردستان کورسیی پارێزگای سەڵاحەدینی لەدەستداوە، ئەوە ڕاست نییە.

کەریم شکور، لێپرسراوی مەڵبەندی حەمرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاندووە، ” ئێمە خەڵکی خۆمان دڵنیادەکەینەوە کە سەرلەبەری ئەو ھەواڵانە ناڕاستن و دوورن لە ڕاستییەوە، دەنگی ئێمە بە ئەلیکترۆنی و ژماردنی دەست ھاوتابووە و ھیچ کێشەیەکی نییە، دووبارە دڵنیابن کە ھاوپەیمانی کوردستان خاوەنی کورسیی سێیەمی بازنەی دووی پارێزگای سەڵاحەدینە”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەو تانانەی لە ئەنجامەکان دراون و دراونەتە دەستەی دادوەری، تەنها گۆڕانکاری لە شەش کورسیدا دروستدەکەن، کە ئەوانیش پارێزگاکانی “بابل و هەولێر و نەینەوا”ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

كەسێك بە تۆمەتی پەلاماردانی هاوڵاتییەك و ڕفاندنی ئۆتۆمبێلەكەی دەستگیركرا

ئاسایشی گەرمیان دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت، كە بە هاوكاریی دوو تۆمەتباری دیكە پەلاماری هاوڵاتییەكیان داوە و ئۆتۆمبێلەكەیان ڕفاندووە. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share