بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە گەنجێک کوژرا

ئەو گەنجەی لە کێشەکەدا کوژراوە

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا دوێنێ 2ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، “بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە سەنتەری قەزای شێخان گەنجێکی 25ساڵان بەناوی سەعید عوسمان کوژراوە”.

پۆلیسی دهۆک ئاشكراشیکردووە کە تۆمەتبارانی سەرەکی ڕوداوەکە لە شوێنی ڕوداوەکە هەڵاتوون، بەڵام ناسنامەیان لای پۆلیس دیارە و بەپێی مادەی 406 گەڕان بەدوای تۆمەتبارەکاندا بەردەوامە.

لەماوەی تەنها 20 ڕۆژدا ئەوە سێیەمین حاڵەتی کوشتنە لە پارێزگای دهۆک ڕودەدات ڕۆژی 26 ی تشرینی یەکەم کەسێک لە قەزای زاخۆ لە ڕوبەڕوبونەوەی پۆلیسدا کوژرا.

هاوکات لە ڕوداوێکی هاوشێوەی ڕوداوەکەی دوێنێ لە ڕۆژی 13ی تشرینی یەکەم لە قەزای سێمێل-ی سەر بە پارێزگاری دهۆك بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتیی نێوان دوو بنەماڵەوە گەنجێک بەناوی (پاشا مەحمود- تەمەن 32 ساڵ) بە گولە كوژرا.

بابەتی پێشتر

ئۆباما چاو لە قوباد تالەبانى و لاهور شێخ جەنگى دەکات

بابەتی دواتر

بەهۆی ناجێگیری تەندروستییەوە فرسەت سۆفی ڕەوانەی تورکیا کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. شەش تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، شەش كەس بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر هاوڵاتییەك دەستگیركران. لە ڕاگەیەندراوێكدا، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “شەوی ڕابردوو…
Total
0
Share