وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، زەوی بە زیندانییانی سیاسی و کەسوکاری شەهیدان دەدرێت.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لە بڕیاری دابەشکردنی زەویدا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشتر بڕیاربوو تەنیا فەرمانبەران زەوییان پێبدرێت، بەڵام بڕیاردرا پێنج هەزار و 440 پارچە زەوی بدرێتە بنەماڵەی شـ.ـەهیدانی سەنگەر و جـ.ـینۆساید کراوان.
دەشڵێت، هەروەها 15 هەزار و 499 پارچە زەوی بۆ زیندانییانی سیاسی تەرخاندەکرێت بە مەرجێک پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبن.