وەزیری دارایی هەرێم بۆ پارەی مووچە بڕیارێكی نوێی دەركرد

بەپێی گشتاندنێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە تێیدا هاتووە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی لەسەر و تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، تەموویلی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران راستەوخۆ لە بانكی منارەوە دەنێردرێت بۆ بانكی ئاشتی و لەوێشەوە بۆ بانكەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین.

لە گشتاندنەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهیچ جۆرێك دەستكاری پارەی هاوڵاتییان لە بانكەكان نەكرێت و بە پێچەوانەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

جەختیشدەكاتەوە، نابێت بە هیچ جۆرێك كێشە بۆ پێشینەی مانگانەی فەرمانگەكان و كۆمپانیاكان و بەڵێندەران و دروستبكرێت كە رەزامەندی وەزارەتیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share