تۆنێك شمەك بە 2500 دینار دادەگرن و پارەیان نەدراوەتێ

ئەو كرێكارانەی لە هەولێر کەلوپەلی خۆراکی لە بارهەڵگرەكانەوە دادەگرن و ‏دەیگوازنەوە كۆگاكان، دژی پێنەدانی مافە داراییەكانیان، گردبوونەوەیان ئەنجامدا.‏

كرێكارە ناڕازییەكان سەر بە بەڕێوبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکیی هەولێرن و ‏لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكە گردبوونەوە، ڕایانگەیاند، چەند ڕۆژێكە پارەی كار و ‏ماندووبوونیان پێنەدراوە، لەكاتێكدا بەرامبەرە ماددییەكەی كارەكەیان هاوتا نییە لەگەڵ ‏ماندووبوونەكەیان.‏

كرێكارە ناڕازییەكان قسەیان بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا كرد، دەڵێن، پێشتر یەك تۆن ‏كەلوپەلیان بە چوار هەزار دینار دادەگرت و دەگواستەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئێستا تۆنێك ‏بە دوو هەزار و پێنجسەد دینار دادەگرن، چەند ڕۆژێكە پارەیان نەدراوەتێ.‏

كرێكارەكان ژمارەیان نزیكەی 100 كەسە و دووپاتیانكردەوە، بژێویی خانەوادەكانیان ‏لەسەر كاركردنی ئەمانە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌: هێرشه‌كه‌ ده‌ستدرێژییه‌كى ئاشكرایه‌

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى سه‌ر هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان و دۆستانیان بكرێت، به‌هێرش و…
Total
0
Share