زانكۆلاین 48 كاتژمێر درێژكرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا پڕكردنەوەی فۆڕم لە زانكۆلاین بۆ ماوەی 48 كاتژمێر درێژبكاتەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردووە، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین 48 كاتژمێری دیکە واتە تا كاتژمێر 12ی شەوی پێنجشەممە 14ی ئەیلول بۆ دەرچووانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی درێژبکرێتەوە.

دەشڵێت، دەرچووانى ئەمساڵ، کە بەهەر هۆکارێك بێت نەیانتوانیوە فۆڕم پڕبکەنەوە، لە ئێستادا دەتوانن سوودمەندبن لەم دەرفەتە و فۆرمى زانکۆلاین تەواو بکەن، هەروەها دەرچووانى خوێندنگە نێودەوڵەتییەکانیش بەهەمان شێوە دەتوانن سوود لەم دەرفەتە وەربگرن.

بڕیارەكە دەرچووانی ساڵانی رابردووش دەگرێتەوە، بە تایبەت دەرچووانی پێش ساڵی 2014 كە ژمارەیان 719 دەرچووە و ناوی خۆیان لە وەزارەتی پەروەردە تۆمارکردووە و داتاکانیان ئەپلۆدی زانکۆلاین کراوە، وەك ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی پێداوە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەمە دوایین دەرفەتە و چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی سلێمانی: لە ماوەی مانگی رابردوودا هیچ حاڵەتێكی شێرپەنجەی مەمك تۆمارنەكراوە

بابەتی دواتر

بە 390 ملیۆن دۆلار هەمەدان و سنە بە شەمەندەفەر بەیەكەوە بەستراوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share