راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رێکەوتنی هاوتاکردنی مووچە بڵاوکردەوە و وردەکاری رێکەوتنەکەی ئاشکراکرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە دوای کۆبوونەوەی لیژنەی سەرەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشیان، لیژنەکە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە 9 ی ساڵی 2014 ی خانەنشینی یەکگرتووی عێراق گەیشتنە رێکكەوتن.

ئاشکرایکرد، بەپێی رێککەوتنەکە ئەو هاوتاکردنەی هەرێمی کوردستان لەمانگی تەمووزی ساڵی 2024 تایبەت بە خانەنشینانی مەدەنی جێبەجێیکردووە، هاوشێوەی خانەنشینانی حکومەتی فیدراڵە و وەک خۆی جێبەجێکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێم بۆ ئەمریكا وەستاوە

جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڕیارەكەی ترەمپەوە هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمریكا وەستاوە كامەران…
Total
0
Share