تۆمەتبارێك بە چەكێكی كلاشینكۆفەوە دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرا و دەستیش بەسەر چەكەكەیدا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی لەناو سه‌یرانگای‌ دوكان دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ دوكان بەدەم دەنگی تەقەكەوە رۆیشتن‌ و توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لەكاتی دەستگیركردنیدا دەستیشگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار (ن.د.م.) بە بڕیاری دادوەر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 21ی‌ چه‌ك راگیراوه‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئەو نەوتەی کە بەغداد دەینێرێت لیتری بە 250 دینار دەبێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاشکرایدەکات، ئەو بڕە نەوتەی کە بڕیارە بەغداد بینێرێت، تەنیا بەشی %18ـی پێداویستییەکان دەکات. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان…
Total
0
Share