ئەمڕۆ نوخشە ناسیح، قائیمقامی پێشووی هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی شارەکە دەستبەکاربوو.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “دوای خانەنشینبوونی پارێزگاری پێشووی هەڵەبجە و جێگرەکەی بۆشایی یاسایی لە پارێزگاکەدا دروستبوو، دواتر من دەستنیشانکرام بۆ ئەوەی کاروبارەکانی پارێزگار ئەنجامبدەم”.
وتیشی، “دوای ساڵانێکی زۆر کارکردنم وەک قائیمقامی هەڵەبجە، ئەمڕۆ وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە دەستبەکاربووم هیوادارم بتوانم تەواوکەری کاری پارێزگارەکانی پێشوو بم”.