نەناردن ڕێكاری بەدواوەیە.. وەزارەتی دارایی داوای ژمێرەی كۆتایی 2020 دەكات

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان، هۆشداری دەداتە وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان و دەڵێت، “هەر وەزارەتێک یاخود فەرمانگەیەک پابەند نەبێت بە ناردنی تەرازووی پێداچوونەوەی ژمێرەی کۆتایی، ئەوا گشت خەرجییەکانی ڕادەگیرێن”.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتەکە، داوا لە سەرجەم وەزارەتەکان و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە تەروازی ژمێرەی کۆتایی (الحسابات الختامیە)ی ساڵی 2020 بەزووترینکات ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی بکەن.

باسلەوەكراوە، “هەر وەزارەت و فەرمانگەیەک پابەندنەبێت بەناردنی ژمێرەی كۆتایی، پارەداركردن و گشت خەرجییەکانی ڕادەگیرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان: دەرماڵەی 150 هەزار دیناری هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرایدەکات، زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە. ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان…
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە هەڕەشەکردن بە بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنان. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share