بافڵ جەلال تاڵەبانی لە شاری سلێمانی سەردانی عومەری سەید عەلی كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی سیاسەتمەدار و هەڤاڵی تێكۆشەری كوردایەتی و شۆڕشی نوێ كاك عومەری سەید عەلی كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە نزیكەوە لە تەندروستیی بەڕێزیانی پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروستییەكی باشی بۆ خواست.

سەرۆك بافڵ هەر لەو دیدارە دۆستانەدا ستایشی رابردووی پاك و درەوشاوەی كاك عومەری سەید عەلی و بنەماڵەكەیانی كرد كە نموونەی بەرزی خەبات و قوربانیدانی گەلەكەمانن، كە لە مێژووی رزگاریخوازی كورددا بە تایبەت شۆڕشی نوێ، جێدەستی كاك عومەر لە نەخشەی سیاسی، خەباتی شاخ و شار، رێكخستن و خۆڕاگریی لە زینداندا دیار و بەرچاوە و هەمیشە بۆ ئێمە مایەی شانازییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەناو بەنزینخانەیەکدا و گیانلەدەستدان هەیە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، ئۆتۆمبێلێک خۆیکردووە بەناو بەنزینخانەیەکدا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستداوە.…
Total
0
Share