گەنەڵ ئینێرجی: بەردەوامدەبین لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان

کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی بڵاویکردەوە، بەردەوامدەبن لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت بە مەرجی دڵنیابوون پاکتاوکردنی مامەڵەکانمان.

ئەمڕۆ سێشەممە کۆمپانیای گەنەڵ ئینێرجی راپۆرتی ساڵانەی خۆی تایبەت بە قازانج و زیانەکانیان بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، لە ساڵی 2024 دا داهاتی کۆمپانیاکە 74.7 ملیۆن دۆلار بووە کە بەراورد بە ساڵی 2023 کەمیکردووە کە 78.4 ملیۆن دۆلار بوو.

هەر بەپێی راپۆرتەکە، کۆمپانیاکە 50 ملیۆن دۆلار قەرزداری حکومەتی هەرێم و حکومەتی هەرێمیش بڕی 107 ملیۆن دۆلاری بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ساڵی 2023 قەرزداری کۆمپانیاکەیە و دەیانەوێت ئەو مامەڵەیەیان پاکتاوبکەن.

لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەدا هاتووە، بەردەوامدەبن لە کارکردن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت بەو مەرجەی حکومەتی فیدڕاڵ دان بەو مامەڵانەدا بنێت و حکومەتی هەرێم قەرزەکانی پێشووی پاکتاوبکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: ڕێگەنادەین هیچ کەسێک سروشتی گۆیژە بشێوێنێت

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمە‌بە‌ستی پاراستنی سیمای جوانی شاخی گۆیژە‌ چە‌ند سەکۆیەکی کۆنکرێتییان تێکداوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی…
Total
0
Share