یاسین مەحمود: وا هەستدەكەم زەكاتی 50 بۆ 100 هەزار دیناری خەڵك فێری سواڵ دەكات

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان رایدەگەیەنێت، وا هەستدەكەم زەكاتی 50 بۆ 100 هەزار دیناری خەڵك فێری سواڵ دەكات ئەگەر بەم شێوازە بەردەوامبێت.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، زەكاتی 50 بۆ 100 هەزار دیناری زۆر بێمانەیە، لەكاتێكدا زەكات بۆ ئەوەیە خەڵك رزگاربكەیت.

وتەبێژی یەكێتیی وەبەرهێنەرانی كوردستان جەختیكردەوە و وتیشی،”وا هەستدەكەم زەكاتی 50 بۆ 100 هەزار دیناری خەڵك فێری سواڵ دەكات كە چەند هاوڵاتییەك دەستكات بە تەلەفۆنكردن و داوای پارە بۆ جلی جەژن دەكات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share