نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە بەرزبووەوە و لەئێستادا، ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و 935 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک، نزیکەی 26 دۆلار بەرزبووەوە.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 530 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 618 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 647 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 706 هەزار دینارە.