ئۆپیک: نرخی نەوت لە مانگی شوباتدا دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد

رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) رایگەیاند، نرخی نەوت لە مانگی شوباتدا دابەزینی بەرچاوی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە 76 دۆلار و 81 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

ئۆپێک لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکرد، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 4.3% دابەزیوە و گەیشتووەتە 74 دۆلار و 95 سەنت، نرخی نەوتی خاوی تێکساسیش بە رێژەی 5.2% دابەزیوە و گەیشتووەتە 71 دۆلار و 21 سەنت.

هاوکات پێشبینیی ئەوەش دەکات، لە هەردوو ساڵی 2025 و 2026دا، خواستی جیهانیی نەوت بە رێژەی 1.4 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا گەشەبکات، لەگەڵ بەشداریی زیاتری وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوی OECD.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share