سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایدەگەیەنێت، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی تەواو بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بکرێت.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بە سیستمی پەیڕۆڵ تەواوکراوە و تەنیا شەش بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی ماون کە بڕیارە ئەمڕۆ لیستەکانیان رەوانەی وەزارەتی دارایی بکەن.

هاوکات، بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، بڕیارە ئەمڕۆ وردبینیی تەواو بۆ لیستی مووچەی مانگی شوبات بکرێت، پاش تەواوبوونی وردبینییەکان، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا لیستەکە رەوانەی بەغداد دەکرێت.

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ گرفتێکی تەکنیکی لە لیستەکەدا نییە و هیوای خواست حکومەتی فیدراڵ بۆ خەرجکردنی پارەکە بیانوو نەگرێت.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو، وەفدێکی تەکنیکی و دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد بکات؛ ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە، کارکردنە بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەو هەشت هەزار خانەنشینەی کە مانگی رابردوو حکومەتی فیدراڵ تەمویلەکەی نەناردبوون، کە بڕی پارەکەیان 36 ملیار و 360 ملیۆن دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە ناونیشانی “ئازادی یان مردن”.. سەرجەم زیندانیانی بادینان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند

زیندانیانی بادینان لە چاکسازیی گەورانی هەولێر، لە نامەیەکدا مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاندووە، مانگرتنەکەیان پەیوەستە بە داواکارییان بۆ پێدانی…
زیاتر ببینە

وەزیری دارایی عێراق هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رادەگەیەنێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق كۆبوونەتەوە و جەختی لە خەرجكردنی…
Total
0
Share