قائیمقامى هەڵەبجە رەخنە لە خشتەى دابەشکردنى مووچە دەگرێت

قائیمقامى هەڵەبجە رەخنە لە خشتەى دابەشکردنى مووچە دەگرێت و دەڵێت، کەسوکارى شەهیدان رۆژى 16ى 3ى بۆ دیاریکراوە کە یادى کیمیابارانە.

نوشخە ناسیح، قائیمقامى هەڵەبجە لە پۆستێکدا ناڕەزایى لەبارەى ئەو خشتەی مووچەیە دەردەبڕێت کە لەلایەن وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێمەوە تایبەت بە مانگى شوبات دیاریکراوە و دەپرسێت، ئایا نازانن 3/16 یادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەیە؟

وتیشى، “بۆ مووچەى کەسوکارى شەهیدان لەو رۆژەدا دانراوە؟، لەکاتێکدا کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان لەو رۆژەدا یادی شەهیدەکانیان دەکەنەوە”.

قائیمقامى هەڵەبجە داواشدەکات، مووچە کەسوکارى شەهیدان لە 14 یان 15ى ئازار دابەشبکرێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ وەزارەتى دارایى و ئابوریى هەرێم خشتەى دابەشکردنى مووچەى مانگى شوباتى مووچەخۆرانى هەرێمى بڵاوکردەوە، کە سبەینێ دەستپێدەکات و رۆژى سێشەممەى هەفتەى داهاتوو کۆتایى بە دابەشکردنى دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share