پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس دەستگیرکران ویستبوویان چۆڵی ماڵەکان بقۆزنەوە و دزی بکەن

بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە دوو ڕوداوی جیاوازدا سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستویانە چۆڵی ماڵەکان بقۆزنەوە و دزی بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ 21ی ئازار ڕایگەیاند، ” ئەمڕۆ  بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە هاوڵاتیان ماڵەكانیان چۆڵ كردوو رویان لەسەیرانگاكان كرد ،بەو مەبەستە و بۆ پاراستنی ماڵی هاوڵاتیان مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم كوچەو كۆلانەكان بڵاوەیان پێكرا و لەدوو ڕوداوی جیادا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە ویستبویان لەماڵان دزی بكەن “.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ” مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت كە لەگەڕەكی چوارباخ لەشاری سلێمانی دوو تۆمەتبار بەنیازن بچنە ناو ماڵێكەوە و دزییان لێبكەن دەستەبەجێ‌ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی مەبەست و دوای هەڵهاتنیان توانرا لەكەمترین ماوەدا هەردوو تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە بە تۆمەتباران بووە “.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، لەڕوداوێكی تردا لەگەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تۆمەتبارێك لەناو ماڵێكدا لەكاتی دزیكردنەكەیدا دەستگیركرا .

سەرجەم دەستگیراوەکان کوردن و دانیشتووی شاری سلێمانی بوون بە ناوەکانی:

أ ، أ ، ح  لەدایكبووی 1982

د،أ ، أ لەدایكبوی 1977

أ ، ح ، ع لەدایكبوی 1992

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر ده‌رمانی جوانكاریدا ‌گرت

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، به‌هۆی دروستكردنی مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریانده‌هێنن، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك له‌و ده‌رمانانه‌دا گرتووە كە…
Total
0
Share