قائیمقامیەتی سلێمانی لە مانگی رەمەزاندا هۆشداری بە فرۆشگا و کارگەکان دەدات و دەلێت، “سەردانی لیژنەکانمان بەردەوام دەبێت”.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە تەندروستبوونی ئەو شیرینیانەی لەمانگی رەمەزاندا پێشکەشی هاوڵاتیان دەکرێت، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانمانەوە سەردانی ژمارەیەک کارگەی دروستکردنی شیرینیمان کرد و لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت، سه‌رجه‌م كارگه‌كانی شیرینی پابه‌ند و مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستیی بوون و ئه‌و کارگانەشی كهموكورتییان هەبوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان بۆ كراوه.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە راپۆرتی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئەوەکراوە، سه‌ردانی لیژنه‌كان بۆ پشكنینی ئه‌و كاڵا و خۆراکانەی له‌لایه‌ن فرۆشیار و بازرگانه‌كانه‌وه پێشكه‌شی هاوڵاتیان ده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بێت، هەروەها له‌كاتی پابه‌ند نه‌بوونیان به رێنماییه تەندروستییەکان و ڤێتێرنه‌ری و مه‌رجه‌كانی دیكه‌ی كاركردن، راستەوخۆ شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.