بەپێی نوێترین زانیارییەکان نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس، بەرێژەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەیان تۆمارکردووە.
بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، بەراورد بە نرخی چەند رۆژی رابردوو، نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 69 دۆلار و 64 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، دەکاتە 66 دۆلار و 34 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.22% بەرزبووەتەوە و رێژەی بەرزبوونەوەی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش بریتییە لە 0.23%
شارەزایانی ئابوری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێننەوە، لەوانە هەوڵی وەستاندنی جەنگ و رێکەوتنی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە.