گەشتوگوزاری سلێمانی: هیوادارین بۆ جەژنی قوربان زۆرترین گەشتیار سەردانی سلێمانی بکەن

وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، ڕایگەیاند، هیوادارین بۆ جەژنی قوربان زۆرترین گەشتیار سەردانی سلێمانی بکەن.

گۆران قادر، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێش هاتنی هەر بۆنەیەک ئێمە لە گەشتوگوزاری سلێمانی کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین و پلان بۆ چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ بۆنەکان دادەنێین، بۆ جەژنی قوربانیش بە هەمان شێوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکانمان بەردەوام هاوکاریی گەشتیاران دەکەن بە پێدانی زانیاری چ بە شێوەی زارەکیی بێت یان نووسراو هەروەها شیرینیشیان بەسەردا دابەشدەکرێت و پێشوازییەکی باشیان لێدەکرێت، لیژنەیەکیشمان هەماهەنگە لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ئەوەی سەرجەم پێداویستییەکان بۆ گەشتیاران فەراهەمبکرێن.

باسی لەوەشکرد، “هیوادارین زۆرترین گەشتیار سەردانی سلێمانی بکەن و بە تەواوی هەماهەنگیمان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان هەیە بە تایبەت لەگەڵ ئاسایش و هاتوچۆ”.

گۆران قادر ئەوەشی خستەڕوو، “زۆرترین گەشتیار لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە دێنە سلێمانی، ئارامی و گونجاویی نرخ هۆکارن بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار سەردانی سلێمانی بکەن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share