دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (12:03) بۆ (12:16)ـی نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە، بە دوو درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی ئازادی –کۆیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.