تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی پترۆکیمیاوی خۆراسانی ئێران ڕویدا

تەقینەوەیەک لە ناوەندی پترۆکیمیاوی لە خۆراسانی باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران ڕوویدا، تاوەکو ئێستا زانیاری لەسەر بوونی قوربانی لە ڕووداوەکە بە دروستی نییە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی ئێران، غولام ڕەزا عەوام زادە، بارێزگاری بوگنۆرد ڕایگەیاند، “خۆشبەختانە لە کۆمەڵگای خۆراسانی پترۆکیمیاوی هیچ گیانلەدەستدانێک نەبووە”.

باسیلەوەشکردووە، ئەو دوکەڵەی لە شوێنی تەقینەوەکە بڵاوبووەتەوە پەیوەندی بە تەقینەوەی بۆیلەرەکانی بە هەڵمکردنی ئاوەوە بووە، هیچ پەیوەندیی بە ئامۆنیاوە نییە و پێویست بە نیگەرانی ناکات.

تاوەکو ئێستاش هۆکاری ڕودانی تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە ساڵی ڕابردوودا ناوەندە پیشەسازی، ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران ڕوبەڕووی ژمارەیەک تەقینەوە بوونەوە دواین تەقینەوەش لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵیئ ڕابردوودا بوو کە بووەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە ناوەندەکانی پترۆکیمیاویی لە بەندەری ئیمام خومەینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەفدی دەم پـ.ـارتی راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئـ.ـیمـ.ـراڵـ.ـی بڵاوکردەوە

وەفدی دەم پـ.ـارتـ.ـی، کە دوێنێ سەردانی زیندانی ئـ.ـیمـ.ـراڵـ.ـی کرد، راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە…
Total
0
Share