ئەنجومەنی سوریای دیموکرات: دەستووری کاتیی سوریا رەتدەکەینەوە

دوای ئەوەی دەستووری کاتیی سوریا واژۆکرا، ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رەخنەی ئاراستە کرد و رایگەیاند، پێچەوانەی رێکەوتنەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرعە.

ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک دەستووری کاتی سوریا رەتدەکەینەوە و بە هەنگاوێکی مەترسیداری دادەنێین بۆ داهاتووی سوریا.

ئاماژەی بەوەشدا، “ئەو کارەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا ئەنجامیداوە، هەمان ئەو کارەیە کە سەرۆکی پێشوو لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا ئەنجامیدابوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، دەستووری نوێی سوریا لەگەڵ هەمەجۆری پێكهاتە و نەتەوەکانی سوریا یەکناگرێتەوە و مەترسی لەسەر گیانی پێکەوەژیان دروستدەکات و  پێچەوانەی رێكەوتنەكەی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتی سوریایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تورکیا.. خۆپیشاندان دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ بەردەوامە

دژی هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵەکانی داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ لە شارە گەورەکانی تورکیا لەناویاندا ئەنقەرە و ئیستانبول،…
Total
0
Share