رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دادگای ئەمریکا بڕیاریدا سزای پێبژاردن بە بڕی 24 ملیار دۆلار بەسەر چیندا بسەپێنێت بەهۆی شاردنەوەی داتاکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای پەتاکەدا.
بەپێی رۆژنامەکە، “ئەو بڕیارە لەلایەن داواکاری گشتیی ویلایەتی مزۆوری ئەمریکاوە تۆمارکراوە، حکومەتی چینیش وەڵامی داواکارییەکەی لە دادگا نەداوەتەوە”.
دادوەرێکی فیدراڵی لە ویلایەتەکەدا رایگەیاند، حکومەتی چین بەرپرسە لە پەردەپۆشکردنی سەرهەڵدانی پەتای کۆڤید-19 و کۆکردنەوەی کەرەستەی خۆپارێزی”، هەروەها بڕیارێکی زیاتر لە ٢٤ ملیار دۆلاری دەرکرد کە بەرپرسانی میزۆری بەڵێنیان داوە بە دەستبەسەرداگرتنی سەروەت و سامانی چین جێبەجێی بکەن.
دادوەر ستیڤن لیمبۆی، نووسیویەتی، “چین جیهانی بەلاڕێدا دەبرد سەبارەت بە مەترسییەکان و پانتایی پەتای کۆڤید-19 و سەرقاڵی کۆکردنەوە و قۆرخکاریی ئامێرەکانی خۆپارێزیی کەسی بوو”.