سی ئێن ئێن: فڕۆکەیەکی F-35 لەلایەن ئێرانەوە بەئامانجگیرا

فڕۆكەی شەڕكەری F-35ی ئەمریكی

تۆڕی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی جۆری F-35ـی ئەمریکی بەناچاری لە بنکەیەکی ئاسمانیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نیشتووەتەوە پاش ئەوەی بە تـ.ـەقەی ڕاستەوخۆی ئـ.ـێران پێکراوە.

هاوکات فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، فڕۆکەکە لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکێکی جەنگی بەسەر ئاسمانی ئێران، ناچاربووە بنیشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، فڕۆکەکە بە سەلامەتی نیشتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

فڕۆکەی F-35، فڕۆکەیەکی شەڕکەری دزێوی ئەمریکایە، شارەزایان دەڵێن، بەهۆی توانا بەرزەکەی لە خۆدزینەوە لە ڕادارەکان و خێراییەکەی، پێکان و بەئامانجگرتنی نزیکە لە مەحاڵ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی پاکستان بۆ ڕۆیتەرز: نیگەرانیی ئەوە هەیە کە ئارامیی ترەمپ بەرامبەر بە ئـ.ـێران کۆتاییبێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی پاکستانەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ ئارامیی نەماوە و و ئیسلام ئاباد هەوڵدەدات پەیامەکانی ئەمریکا و…
Total
0
Share