وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، بەهای تمەن بەجۆرێک دادەبەزێت، یەک دۆلار بەرامبەر دەبێت بە سێ ملیۆن تمەن.
سکۆنت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە 6ـی ئازاردا وتم ئەگەر لەجیاتیی خەڵکی ئێران بم، پارەکەم لە تمەنی ئێرانی دەکێشمەوە، چونکە ئەو دراوە لە داڕماندایە و ئێستا یەک دۆلار، دوو ملیۆن تمەنی تێپەڕاندووە.
وتیشی، تمەنی ئێرانی نزیکە لەوەی بەهاکەی بۆ هەر دۆلارێک، ببێتە سێ ملیۆن.