ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆمپانیاكانی بواری نەوت داوای گەرەنتی دەكەن و دەشڵێت، “هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە كاریگەری لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەبێت”.
دارا سێكانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو گرفتەی لەبەردەم هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا هەیە قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكانە و لە هەمانكاتدا كۆمپانیاكان داوای گەرەنتی دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی،”دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت كاریگەریی ئەرێنی دەبێت لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچە، چونكە بەشێكی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغداد پرسی نەوتە”.