كۆنفرانسی دووەمین دیداری یەكێتی لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت

کۆنفرانسی دووەمین دیداری یەکێتی ئەمڕۆ لە گەرمیان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئازاری 2025، پێنجەمین كۆنفرانسی ئامادەكاری بۆ دووەمین دیداری یەكێتی لە گەمیان، خانەقین و كەلار بەڕێوەدەچێت.

كۆنفرانسی دیداری ئەمجارە ئاوێتەی یادی راپەرین مانگی رەمەزانە.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی رەسمیی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە.

یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی لە 12ی ئازاری 2022 دەستپێكرد و لە 31ی ئایاری 2022 كۆتایی بەكارەكانی هێنا و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتیی یەكێتی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە گفتوگۆداین بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان

وەزیری نەوتی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “لە گفتوگۆداین و تاوتوێی بابەتەکە دەکەین”. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری…
Total
0
Share