شارەوانیی سلێمانی: ئەو پۆستەرانە لادەبەین کە زیادەڕەوانە و لە شوێنی قەدەغەکراو دانراون

لێپرسراوی بەشی زیادەڕەویی لە شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پاش ئەو مۆڵەتەی بۆ کاندیدانمان دیاریکردبوو، هەستاین بە لابردنی ئەو پۆستەرانەی بە زیادەڕەوانە لە شوێنی قەدەغەکراو دانرابوون.

عوسمان عارف، لێپرسراوی بەشی زیادەڕەویی لە شارەوانیی سلێمانی تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “پێشتر مۆڵەتێکی چوار رۆژیمان بۆ کاندید و لایەنەکان دیاریکردبوو تاوەکو ئەو پۆستەرانە لابەرن کە زیادەڕەوبوون و سیستمی ئاودێریی شەقامەکانیان تێکدابوو، بەڵام پابەندی رێنمایی و ئاگادارکردنەوەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و شارەوانیی سلێمانی نەبوون، بۆیە هەستاین بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەری بانگەشانەی کە بووبوونە هۆی دروستبوونی زیادەڕەوی لەسەر شەقامی تاسڵوجە-سلێمانی”.

وتیشی، “بەردەوامدەبین لە لابردنی ئەو پۆستەرانەی کە بەشێوەیەکی زیادەڕەوانە دانراون، سبەینێش لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود هەڵمەتێکی گەورەتر ئەنجامدەدرێت”.

داواشیکرد، کاندیدان دەستبەرداری پۆستەر هەڵواسین ببن لەڕێگەی راگری ئاسن و پەیڕەوی لە بانگەشەکردن بکەن بە شێوازێکی مۆدێرنتر و لەڕێگەی شاشەی ئەلیکترۆنیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share