وەزارەتی کشتوکاڵ وادەی قەدەغەکردنی راوە ماسی دیاریکرد

وادەی قەدەغەکردنی راوە ماسی لە هەرێمی کوردستان راگەیەندرا و ماوەی سێ مانگ دەخایەنێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی راوە ماسی لە هەرێمی کوردستاندا لە رۆژی 20ی ئەم مانگەدا تاوەکو 20ی مانگی حوزەیران.

ئاماژەی بەوەشدا، راوکردن بە رێگاکانی: کارەبا و ماددەی ژەهراوی و ماددە تەقەمەنییەکان و تۆڕی (کوون ورد) کە ببنە هۆی لەناوبردنی زیندەوەرە ئاوییەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە لە پێناو پاراستی سامانی ماسیدایە لە هەرێمی کوردستادا و سەرجەم دامەزراوە پەیوەندیدارەکان ئاگادارکراونەتەوە کە رێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی بگرنەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا…
Total
0
Share