بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک دەکەینەوە کە خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وێندی گرین، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کۆتا پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابورییەکان تاوتوێکران، هەروەها یەکخستن و یەکوتاری کورد لە بەغداد بە گرنگ زانرا.

پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، تیایدا سەرۆک بافڵ جەختی لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کردەوە کە بە هاوسەنگی خزمەتی تەواوی ناوچەکان بکات، لە ئاست خواستی هاوڵاتییان و چارەسەرکردنی کێشەکاندا بێت.

پرسی یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە خرایە بەر باس و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتی، یەکێتی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بونیادنانی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایدەگەیەنێت، “گواستنەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسیی هەرێم بۆ سەر حكومەتی عێراق تەنها رێککەوتنێکی سیاسی پێویستە”.…
Total
0
Share