یەكپۆشی مامۆستایانیش دەگرێتەوە؟
یەكێتیی مامۆستایان زانیارییەكە ئاشكرادەكات

سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشنیازی پەیڕەوكردنی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە ناوەندەكانی خوێندن نەكراوە، بەڵام لە ڕابردوودا چەند ڕێنماییەك هەبووە، تائێستا لەسەر ئاستی وەزارەت و ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانيش باسی لێوەنەكراوە.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی ڕێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پەیڕەوكردنی سیستمی یەكپۆشی بۆ خوێندكاران لە ڕابردوودا لە زانكۆكاندا هەبووە و ئێستا كە باسی لێوەدەكرێت بە ڕاپرسی یەكلادەكرێتەوە، بەڵام بۆ ناوەندەكانی خوێندن كە مامۆستایانیش یەكپۆشبن تائێستا ئەو پێشنیازە لەسەر ئاستی وەزارەتی پەروەردە و ڕێكخراوەكەشمان باسی لێوەنەكراوە.

ئاشكرایكرد، پێشتر ڕێنمایی هەبووە مامۆستایانی ژن جۆرە جلوبەرگێك لەبەر نەكەن كە سەرنجی خوێندكار ڕابكێشێت، بەڵام بابەتی یەكپۆشی بۆ مامۆستایان لە سیستمی وەزارەتی پەروەردە و یاساكاندا نییە و ئەگەر باسی لێوەبكرێت ڕەنگە بۆچوونی جیاواز هەبێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share