یەدەگی زێڕی عێراق 162 تۆنی تێپەڕاند

بەپێی ئامارەکان، دوای ئەوەی لە مانگی رابردوودا 10 تۆن زیادیکرد، یەدەگی زێڕی عێراق 162 تۆنی تێپەڕاند.

بەپێی نوێترین ئامارەکانی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی، یەدەگی زێڕی عێراق بەراورد بە مانگی رابردوو 10 تۆن زیادیکردووە و کۆی گشتیی یەدەگی زێڕیشی 162 تۆنی تێپەڕاندووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، لەئێستادا بۆ خاوەندارێتیکردنی زۆرترین یەدەگی زێڕ، عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتە عەرەبییەکاندا دێت، دوای سعودییە و لوبنان و جەزائیر، لە جیهانیشدا لە پلەی 28ی ریزبەندییەکەدا دێت.

هاوکات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ریزبەندی یەکەمی جیهاندا دێت بۆ زۆرترین یەدەگی زێر، کە خاوەنی هەشت هەزار و 133 تۆنەو بەهاکەی بە زیاتر لە 600 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، لەسەر ئاستی وڵاتە عەرەبییەکانیش سعودییە خاوەنی 323 تۆن یەدەگی زێرە و ریزبەندی یەکەمی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندییە جیهانییەکان ئاشکرا دەکرێت

ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرتی عێراق هۆکارەکانی پشت هاتنەخوارەوەی پاسپۆرتی عێراقی لە ڕیزبەندیی پاسپۆرتی وڵاتانی جیهاندا ڕوونکردەوە و…
Total
0
Share