پێکهێنانی حکومەتی عێراق چۆن دەبێت؟

پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراقدا، پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و لەسەر بنەمای تەوافوقی سیاسی و ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دیاریدەکرێت.

لەئێستادا، گەیشتووینەتە قۆناغی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەلایەن عەلی زەیدی، ڕاسپێردراوی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەت؛ دابەشکردنی وەزارەتەکانیش بەپێی سیستمی خاڵبەندی دەبێت کە تێیدا، هەر پارتێک بەپێی ژمارەی کورسییەکانی لە پەرلەمان، خاڵی بۆ ئەژماردەکرێت.

وەزارەتەکانیش پۆلێن دەکرێن بۆ چەند جۆرێک، لەوانە:

سیادی: (وەک ناوخۆ، بەرگری، دارایی، دەرەوە، نەوت).

خزمەتگوزاری: (وەک تەندروستی، پەروەردە، شارەوانییەکان).

سەبارەت بە پشکی پێکهاتەکان؛ بە شێوەیەکی نەریتی، وەزارەتە سیادییەکان بەسەر لایەنە سەرەکییەکاندا (شیعە، سوننە و کورد) دابەشدەکرێن بۆ پاراستنی هاوسەنگیی هێز، بەڵام ڕەنگە جیاوازییەکانی ناو ماڵی شیعە یان کێشەکانی ناو ماڵی سوننە و کورد، پڕۆسەکە دوابخەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share