کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە پارێزگاکانی، سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان بە گشتى نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ کەمێک بەرزدەبێتەوە”.
باس لەوەش دەکات، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت پاشان لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ هاتنى کاریگەریى نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور بۆ سەر ناوچەکانى باشوورى هەرێم و بەشێک لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان، دەستپێکردنى بارینى نمەباران بەتایبەت لە کاتەکانى درەنگانى شەودا، پلەی گەرمی لە رۆژدا بەرزدەبێتەوە و لە شەودا کەمێک نزمدەبێتەوە”.
بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی :13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک :19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران :14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18پلەى سیلیزى