لە هەڵەبجە سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، سێ تۆمەتبار، بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا لەلایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (پ. ئ. م) تەمەن 28 ساڵ و (م. ع. آ) تەمەن 26 ساڵ، بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران، دواتر بەمەبەستی پشکنین و بە گومانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر تۆمەتباران رەوانەی پزیشکیی دادی هەڵەبجە کران، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 30، پەڕاوێکی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، توانرا ئەو تۆمەتبارەش کە ماددەکەی پێ فرۆشتون بەناوی (ڕ .ن . ع) تەمەن 26 ساڵ، بەپێی ماددەی 26، لەدەرەوەی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی خورماڵەوە بەبڕیاری دادوەر دەستگیربکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەمیر هەورامی: لەسەر جێبەجێكردنی یاسای بودجە لێكتێگەیشتنی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، ناوەرۆكی كۆبوونەوەكانی ئەمجارەی شاندی باڵای هەرێم لە بەغداد ئاشكرادەكات و دەڵێت، لەسەر جێبەجێكردنی…
زیاتر ببینە

ته‌ندروستیی هه‌ولێر: هه‌ر هاوڵاتییه‌ك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت ڕێگه‌ى پێنادرێت سه‌ردانى ده‌زگاكانى ته‌ندروستى بكات

تەندروستیی هەولێر بڕیاریدا لە مانگى داهاتووه‌وه‌ هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كردبێت یان پشكنینی هەفتانەی (PCR)ی نەبێت ڕێگه‌ى پێنه‌دات سەردانی…
Total
0
Share