تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی گەڕەکی سەرچنار دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباری رووداوی کوشتنی کەسێکی لە گەڕەکی سەرچنار راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی سەرچنار لە شاری سلێمانی لە رووداوێكدا هاوڵاتییەك بە فیشەك كوژرا و تۆمەتبار هەڵات، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە بۆ دۆینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرەنجام توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە لەماوەی كەمتر لە هەشت کاتژمێر تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار ( خ، ئ، م ) لە دایكبووی ساڵی 1972 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: هاوکاریی دارایی پێشکەش بە خێزانە هەژارەکان دەکرێت

قائیمققامیەتی سلێمانی ئاشکرایکردووە کە رێکخراوێکی خێرخوازی پرۆژەی هاوکاریکردنی خێزانە هەژارەکانی سلێمانی پێشکەشکردوون و قائیمقامیەتیش پاڵپشتیی پڕۆژەکە دەکات. لە…
Total
0
Share