پۆلیسی ڕاپەڕین: تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا

پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکی ڕووداوەکەی شەوی ڕابردووی قەڵادزێ دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو بریندارێک بەناوی (س . ف . ٲ ) لەدایکبووی 2006 پیشەی کاسب، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی گەڕەکی گربداخ بە بـ.ـرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ کە شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەبوو، دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی.

دەشڵێت، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بە وتەی خۆی ” لەلایەن چەند کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا لەبەردەم ماڵەوە تەقەی لێکراوە “، بەبڕیاری دادوەر و بە ماددەی 405/ 31 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباران دەرچووە، دواتر یەکێک لە تۆمەتباران لەلایەن هێزەکانمان دەستگیرکرا.

ئاماژە بەوەشدەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و تۆمەتباری ناوبراو بەپێی هەمان ماددە ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی بە تۆمەتی تەقەكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسیان بە تۆمەتی تەقەكردن دەستگیركرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی تێیدا هاتووە، مەفرەزەكانی…
Total
0
Share