رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت: ئێـ.ـران هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان دەکاتە ئامانج

ئاڵای ئێران و ئەمریكا

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ئێـ.ـران ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی بنکەی سەربازییەکانی هێزەکانی ئەمریکای لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کردووە و پێش گەیشتنیان خراونەتە خوارەوە.

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە هێزەکانی ئەمریکا مووشەکێکی ئێـ.ـرانیان خستووەتە خوارەوە پێش ئەوەی لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە شاری رمێلانبکاتە ئامانج، هاوکات لە نزیک بنکەی شەدادی لە باشووری حەسەکە سێ مووشەکی دیکە خراونەتە خوارەوە، هێزەكانی ئەمریكاش كەوتونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

ئاشکراشیکرد، مووشەکێک لە نزیک فولكەی مەرشۆ، لە ناوەڕاستی شاری حەسەکە، پێش ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، رێگری لێکراوە و لە گەڕەکی غوەیران کەوتووەتە خوارەوە.

جەختیشیکردەوە، ئەو بنکە سەربازییانە پێش ئەوەی رووبەڕووی مووشەکی ئێـ.ـران ببنەوە، فەرمانیان داوە بە چالاککردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و سیستەمی رادار، وەك ئامادەكارییەك بۆ هێرشەکان، ئەو مووشەکانەی ئاڕاستەش کرابوون راستەوخۆ بۆ بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بوون، چونکه رێڕەوی ئاسمانیی هێرشەکانی ئێـ.ـران بۆ سەر ئیـ.ـسرائیل دووره له ئاسمانی ئەو ناوچانەی بۆردومانکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share