بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ مارەیی کچانی ئێزدی کەمکرایەوە

بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە ئەنجومەنی رۆحانی کوردانی ئێزدی مارەیی کچانی لە کاتی هاوسەرگیریکردن بۆ 40 گرام زێڕ کەمکردەوە.

 

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی رۆحانیی کوردانی ئێزدیدا هاتووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا میری ئێزدیان بڕیاریداوە مارەیی کچان کەمبکاتەوە.

 

بەپێی بڕیارەکە، مارەیی کچانی ئێزدی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات لە 75 گرامەوە بۆ 40 گرام زێڕ کەمکرایەوە.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو رووداو و گۆڕانکارییانەی جیهان بەخۆیەوە بینی، بەردەوام نرخی زێڕ رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بەو هۆیەشەوە لەو وڵاتانەی کە زێڕ وەک مارەیی هاوسەرگیریکردن بەکاردەهێنن بە هەرێمی کوردستانیشەوە کێشەی بۆ هاوڵاتییان لە کاتی هاوسەرگیریکردن دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: رۆژانی جەژن 24 کاتژمێر هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە، رۆژانی جەژن هەموو نەخۆشخانەکان کراوەدەبن، ئاماژە بەوەشدەکات، جگە لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان…
Total
0
Share