وەزیری دەرەوەی ئێران، ئیسرائیل بە ئەنجامدانی تەقینەوەكانی ئەمڕۆی بەغداد تۆمەتباردەكات.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە تەقینەوەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممەی بەغداد هاتەدەنگ و دەڵێت، “كردەوە تیرۆریستییەكان لە عێراق، لەگەڵ ئامانجەكانی نەتەنیاهو لە سەروبەندی بوونی بایدن بە سەرۆكی ئەمریكا و لاچوونی ترەمپ-دا بەریەكدەكەون.”
وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، “ئامانج لە تەقینەوەكانی بەغداد، ڕاكێشانی سەرۆكی نوێی ئەمریكایە بۆ داوی ڕوبەڕوبوونەوەكانی ناوچەكە و ئەمەش ئەو كارەیە كە ئیسرائیل دەیەوێت.”
ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی كانونی دووەم، دوو تەقینەوە لە بەغداد ئەنجامدران و بەهۆیانەوە دەیان كەس كوژران و 110 كەسیش برینداربوون.